به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی ئابووری وڵات، ڕایگەیاند: لە ئامانجە گرینگەکانی دوژمن لەم شەڕە ئابووریدەدا تێکدانی ئارامیی کۆمەڵگا و ئاسایشی خەڵکە بەڵام دەوڵەت بە هەموو دژوارییەکان، بەردەوام دەبێت بە پاوەجێی هێشتنەوەی ئابووری وڵات.
ڕۆحانی وتی: گەمارۆکانی دوژمن ئەگەرچی کێشە و خەساری لە ئابووری وڵات و ژیان و بژێوی خەڵک داوە بەڵام دوژمن نەگەیشتە ئامانجی سەرەکی خۆی کە ڕووخاندنی ئابووری ئێران بوو و دەتوانین بڵێین کە گەمارۆکان پووچەڵ بۆتەوە.
ڕۆحانی ڕایگەیاند: خەڵک دڵنیان کە بەرخۆدانی ئابووری ئەنجامی بووە و گەمارۆدەران ناچارن بگەڕێنەوە و هەر بۆیە پێش بینی دەکرێت کە دۆخی ئابووری ئێران لە داهاتوودا باشتر و ئیجابی بێت.